AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٥ ٢٠:٤١

پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا فەتاح ئەمیری

پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا فەتاح ئەمیری

په‌یامی پرسه‌نامه‌ی «نێچيرڤان بارزانى» بۆ كۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری كورد مامۆستا فه‌تاح ئه‌میری.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یامێكدا بۆ كۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری كورد خوالێخۆشبوو مامۆستا "فه‌تاح ئه‌میری" سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵکی کوردستان کرد.

ده‌قی په‌‌یامی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له خواره‌وه‌دا هاتووه:

بۆ كۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری كورد خوالێخۆشبوو مامۆستا فه‌تاح ئه‌میری، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێیانی و نووسه‌رانی كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ خوای مه‌زن داواكارم گیانی به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی‌ و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
24/12/2024

News ID 53278

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha